بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە کۆتایی گرێبەستەکەیدایە لەگەڵ یانەی نەسر و تائێستا داهاتووی کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال نادیارە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە کە یانەی نەسر خەریکی ئامادەکردنی گرێبەستێکی نوێیە بۆ ڕۆناڵدۆ. چ گرێبەستێکە! گرێبەستێکی گەورە و بێ وێنە کە ژمارەکانی هەمووان سەرسام دەکات.
ئێمە باسی 15.2 ملیۆن یۆرۆ دەکەین لە مانگێکدا. واتە ڕۆناڵدۆ هەفتانە نزیکەی 3.8 ملیۆن یۆرۆ یان 550 هەزار یۆرۆ لە ڕۆژێکدا بەدەست دەهێنێت. بە شێوەیەکی دیکه، 182.4 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا. پارەیەکی زۆرە تەنانەت بۆ یاریزانێکی تەمەن 40 ساڵ.
ڕۆناڵدۆ لە کانوونی دووەمی 2023ەوە لە یانەی نەسری سعوودی ئامادەبووە. لە 110 یاریدا 98 گۆڵ و 19 ئەسیستی گۆڵی تۆمارکردووە./.