بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی میلان و کۆمپانیای پوما ئەمڕۆ درێسی نوێیان بۆ وەرزی 2026-2025 ڕوونوێنی کرد. لە دیزاینی ئەم درێسەدا ڕەنگی ڕەش و سوور بەکارهاتووە. ئەم درێسە نوێیە لە 23ی ئایارەوە لە فرۆشگاکانی فەرمی میلان و ماڵپەڕی میلان و فرۆشگاکانی پوما بەردەست دەبێت و لە ئەمڕۆوە بەردەستە بۆ داواکردنی پێشوەخت لەگەڵ دیاری تایبەت بۆ هاندەران./.