بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێرشێکی مووشەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی یەمەنەوە بووە هۆی لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شار و شارۆچکە زایۆنیست نشینەکان و بەو هۆیەوە بە سەدان هەزار زایۆنیست بە ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆرەوە ڕەوانەی پەناگاکان کران.
ڕژێمی زایۆنیستی دیسانەوە بانگەشەی پووچەڵکردنەوەی ئەو مووشەکەی کردووە، بەڵام شارەزایان بە گومانەوە لەوە دەڕوانن و مووشەکە یەمەنییەکان بەردەوام بەربەستە بەرگرییەکانی ڕژێمی زایۆنیستیی تێکشکاندووە و بە ئامانجەکانی گەیشتووە.
یەمەن ڕایگەیاندووە کە تا شەڕ و گەمارۆی سەر غەززە بەردەوام بێت، درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر ڕژێمی زایۆنیستی دەدات./.