ئۆپەراسیۆنی بەیتولموقەدەس و ئازادکردنی خوڕەمشار لە ژێر دەستی هێزەکانی بەعسیی سەدام بە لوتکەی شکۆمەندی 8 ساڵ بەرگری پیرۆز دادەنرێت. ئەگەرچی ئۆپەراسیۆنی گەورە و بچووکی زۆر، پێش و پاش ئەم ڕووداوە کرا، بەڵام ئازادکردنی خوڕەمشار خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی خۆڕاگریی گەلی ئێرانە.
ساڵڕۆژی ئازادکردنی خوڕەمشار (3 ی جۆزەردانی ساڵی 1361 ی کۆچی هەتاوی – 24 ی ئایاری ساڵی 1982) لە ڕۆژژمێری ئێراندا بە ڕۆژی خۆڕاگری، قوربانیدان و سەرکەوتن ناو نراوە.
ساڵڕۆژی ئازادیی خوڕەمشار بە ڕەمزی کەرامەت و دەسەڵات و شانازیی نەتەوەیی ئێران دادەنرێت.
خوڕەمشار تەنیا جوگرافیا و خاکێک نەبووە و دەرکەوتەی ئازایەتی و گیانفیدایی گەلی ئێرانە.
ڕزگارکردنی خوڕەمشار بەرە بەرە هێزی بەعسی خستە سەر ئەژنۆ و بە قبووڵکردنی ئاگربەست، بۆ سنورە نێودەوڵەتییە دانپێدانراوەکانی هەر دوو وڵات./.