بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە تراژدیایەکی مرۆییدا کە تەنیا گۆشەیەکی بچووک لە ئێش و ئازارەکانی خەڵکی غەززە و تاوانە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی پیشان دەدات، ئالا نەجاڕ پزیشکی پسپۆڕی منداڵان، پاش ئەوەی کە 9 منداڵەکەی لە ئاکامی بۆردومانێکی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستی لە باشوری شاری خان یونس سووتێندران، تەرمەکانیانی لە نەخۆشخانە وەرگرتەوە.
لەو بۆدومانەدا دکتۆر حەمدی نەجاڕ هاوسەری دکتۆر ئالا نەجاڕ بریندار بووە و دۆخی تەندرووستیی ناجێگیرە.
دکتۆر ئالا نەجاڕ پزیشکی پسپۆڕی منداڵان لە نەخۆشخانەی ناسرە و 10 منداڵی هەبووە کە گەورەترینیان تەنیا 13 ساڵ تەمەنی هەبووە و بە هۆی بۆردومانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە 9 منداڵی لە دەست داوە.
ئەو تەنیا منداڵەکە و هاوسەرەکەی دکتۆر ئالا بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانەدان./.