بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: ئەگەرچی هەر هێرشێک ڕەنگە زیان بە پلانی ئەتۆمیی ئێران بگەێنێت بەڵام ئیسرائیل توانای لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نییە و ئەگەر هێرش بکرێت، گۆڕانکاری مەترسیدار ڕوو دەدات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێگایەکی درووستدایە بۆ ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران.
جۆن کێری وتی: ترەمپ هەووڵی باشترین ڕێکەوتن لە گەڵ ئێران دەدات و هیوادارین مسۆگەر ببێت، ئەوەی کە پێشتر لە ڕێکەوتنی ناوەکی کشایەوە هەمووانی شۆک کرد و ئێستا هەوڵی دانوستان و ڕێکەوتن دەدات کە ئەمە هەواڵێکی باشە، هیوادارین بگاتە ڕێکەوتنێک هاوشێوەی ڕێکەوتنی پێشوو./.