بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا وێڕای پیرۆزبایی ئەم بۆنەیە و ئاماژە بە کاریگەرییەکانی ئازادکردنی خوڕەمشار لە سەرکەوتنەکان بەرامبەر بە ڕژێمی بەعسیی سەدام، هاتووە کە ئەم حەماسەتە مێژووییە هێمای دەرکەوتنی ئیرادەی ئیلاهی و دەسەڵاتی جەماوەریی ئێرانی ئیسلامی و یەکگرتوویی هێزە چەکدارەکان لە بەرامبەر ڕژێمی بەعسیی پاڵپشتیکراو لە لایەن ڕەوتی ستەمکاری جیهانییەوە بووە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئازادکردنی خوڕەمشار تەنیا سەرکەوتنێکی سەربازی نەبووە، بەڵکوو دەرکەوتنی شایستەی سەرهەڵدانی شووناس و دەسەڵات بووە، سەرکەوتنی ئیرادەی نیشتمانیی گەلی ئیمانداری ئێران بە سەر ماشێنی شەڕی ڕژێمی بەعس و لایەنگرە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانیدا بووە.
سوپای پاسداران هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامادەیی و لێهاتوویی خۆیان، ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر هەڵە و هەنگاوێکی دوژمنکارانەن و وەڵامێکی وێرانکەر و پەشیمانکەرەوەیان بۆ هەر دەستدرێژییەکی دوژمن دەبێت، وەڵامێک کە هاوکێشەکان لە بەرژەوەندی بەرەی ماف و ڕاستی لە ناوچەکە و لە زیانی بەرەی شەیتانیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی دەگۆڕێت./.