بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەر لە بەیانی رۆژی شەممە لە مۆنۆمێنتی پارێزگای ھەڵەبجە، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حیزبی و حکومی و لەژێر دروشمی ( وێنەییەک یان ڤیدۆییەک بە بەھای ھەزاران وشە) مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە پەیامنێرانی کەناڵە جیاجیاکان بەڕێوە چوو،
لەو نێوانەشدا ھاودەنگ محەمەد پەیامنێری دەزگای میدیایی جام کوردی، وەک پەیامنێرێکی چالاک لەو پارێزگایە، خەڵاتی رێزلێنانی کەناڵی کلتوری نەوڕۆڵی Nawroly HD وەرگرت.
لەو بارەیەوە ناوبراو بە جام کوردی راگەیاند” زووم خستنە سەر ھاتوچۆی زیارەتکارانی گەشتیاری بۆ ناوچەکە، ھۆکار بووە بۆ ئەوەی لەلایەن ئەو کەناڵە کلتورییەوە بە شایستەی ئەو خەڵاتەم بزانن، ھەر بۆیە دەست خۆشیم ھەیە بۆ کاک رەزای رەحمەتیان سەرپەرشتیاری میدیای جام کوردی کە لە رێگای منەوە دەرفەتی داوە بە روماڵکردنی ئەو جۆرە چالاکیانە،
جێگای ئاماژەیە دەزگای میدیایی جام کوردی ساڵانێکە بە مەبەستی خزمەتکردن بە کلتورو فەرھەنگی ناوچەکە بەردەوامە لە گواستنەوەی ھەواڵە فەرھەنگی و کلتوری و گەشتیارییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستان بە گشتی و ھەردوو پارێزگای کرماشان و ھەڵەبجە بە تایبەتی .