بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆربەی خەڵک حەزیان لە خواردنی شیرینی هەیە. بەداخەوە، هەندێک کەس ڕاهاتوون بە خواردنی شیرینی جۆراوجۆر و ناتوانن لەدەستیان بدەن. بەڵام دەبێت ئەوە بزانیت کە زۆر خواردنی شەکر و شیرینی دوژمنی جەستەتە و مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی جۆراوجۆر زیاد دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆر ڕێگا هەیە بۆ کەمکردنەوەی حەزی خواردنی شیرینی.
ڕێگاکانی وازهێنان لە حەزی خواردنی شیرینی بریتین لە:
1- ئاوی پێویست بخۆرەوە
2- هۆکاری سەرەکی ئەم خووە دیاری بکە
3- مێشکت بە ئەرکەکانی دیکه سەرقاڵ بکە
4- خەوەکەت ڕێک بخە بە شێوازێکی گونجاو
5- ژەمەکانت بە پرۆتین و چەوری تەندرووست هاوسەنگ بکە./.