بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، منداڵانی غەززە یەکەم قوربانیی تاوان و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستین لە غەززە.
سەرچاوە فەرمییەکان ڕایانگەیاندووە کە لە سەرەتای شەڕی غەززەوە، واتە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا، 14 هەزار و 500 منداڵی فەڵەستینی شەهید بوون.
ئەو منداڵانە بە تەقەی هێزەکانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی یان لە بۆردومانەکاندا شەهید بوون.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری ئەوەیداوە کە بە هۆی برسێتییەوە ڕەنگە هەزاران منداڵی دیکەی فەڵەستینی لە غەززە شەهید بن./.