بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا، ڕۆژی شەممە لە سەردانێکی ڕانەگەێندراودا، بە یاوەری شاندێک کە لە ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوە و مەرهەف ئەبوقەسرە وەزیری بەرگری پێکهاتبوو، سەردانی ئیستەنبووڵی کرد و بە ئامادەبوونی هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵین سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا، لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆبووە.
ئەمە سێهەم سەردانی ئەحمەد شەرعە بۆ تورکیا لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو.
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی ئاستی پەیوەندییەکانی لە گەڵ سوریا بۆ پەیوەندییەکی ستراتیژی بەرزدەکاتەوە./.