بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەستێرەی میسری لیڤەرپول، دوای ئەوەی بە باشترین یاریزانی وەرزی پرێمەرلیگ هەڵبژێردرا، چووە ڕیزی ئەو یاریزانانەی کە زیاتر لە جارێک ئەم خەڵاتەیان بردووەتەوە. سەلاح وەک باشترین یاریزانی وەرزی 2025-2024 هەڵبژێردرا و بووە پێنجەم یاریزان لە مێژووی پرێمەرلیگدا کە توانیویەتی چەند جارێک ئەم خەڵاتە بەناوبانگە بەدەست بهێنێت.
سەلاح وەرزێکی ناوازەی هەبوو و ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە دووەم پاڵەوانێتی لیڤەرپول لە پرێمەرلیگدا. ئەو بە تۆمارکردنی 28 گۆڵ و 18 ئەسیستی گۆڵ ئاستێکی سەرسوڕهێنەری هەبوو. سەلاح لە تەمەنی 32 ساڵیدا بەردەوامە لە شکاندنی ژمارەی پێوانەییەکان. ئەو بە 244 گۆڵ لە ڕیزی گۆڵکارانی مێژووی لیڤەرپول گەیشتە پلەی سێیەم و هەروەها بە باشترین گۆڵکەری بیانی لە مێژووی پرێمەرلیگدا ناسراوە./.