بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ئارسناڵ بەدوای گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرێک دەگەڕێت لەم هاوینەدا و هەر بەو هۆیەشەوە چاودێری ڕافائێل لیائۆ دەکات. بەڕێوەبەری وەرزشی ئارسناڵ نزیکەی 10 ڕۆژ لەمەوبەر قسەی لەگەڵ لیائۆ کردووە و پێدەچێت ئامادەکارییەکان بۆ ئامادەبوونی ئەم یاریزانە لە یانەکەدا ئەنجام دراوە.
رافائێل لیائۆ لەم وەرزەدا 50 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا ئەنجامداوە. 12 گۆڵی و 13 ئەسیستی گۆڵیشی تۆمارکردووە. گرێبەستەکەی لەگەڵ میلان تاوەکو هاوینی 2028 بەردەوامە. بە پێی هەڵسەنگاندنەکانی ماڵپەڕی Transfermarkt، نرخی ئەم یاریزانە 75 ملیۆن یۆرۆیە./.