بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خوزە مانۆئێل ئالبارس وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لە کۆبوونەوەی هاوتا نەرویجییەکەیدا وتی: مەدرید و ئۆسلۆ دەنگی خۆیان بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە بە مەبەستی بەرگری لە دادپەروەری و کەرامەتی فەڵەستینییەکان بەرزدەکەنەوە.
ناوبراو وتی: ئێمە بەرگری لە دادپەروەری و ئاشتی بە بەرپرسیارێتی خۆمان دەزانین و پێگە و کەرامەتی ئەورووپا لە ئێستادا لە تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە.
وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا وتی: سەرقاڵی تاوتوێکردنی سەپاندنی سزاین بە سەر ئیسرائیلدا و داوای ئەوەش دەکەین هاوکارییە مرۆییەکان بە بێ هیچ بەربەستێک بگاتە کەرتی غەززە./.