بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مانچستەر یۆنایتد لە لێواری تۆمارکردنی خراپترین پێگەیە لە ریزبەندی وەرزی 2025-2024. هەروەها چانسی ئەم تیپە بۆ سەرکەوتن بۆ چامپیۆنزلیگ لە دەست چوو دوای شکستێکی ئازاربەخش بە ئەنجامی 0-1 بەرامبەر تۆتنهام لە یاری کۆتایی خولی ئەوروپا.
هەرچەندە سەرجەم ئەندامانی تیپەکە بەهۆی ئاستێکی زۆر خراپەوە ڕەخنەیان لێگیراوە، بەڵام برۆنۆ فێرناندێز وەک کاپتنی ئەم تیپە بەشێکی بەرچاوی لەو رەخنانەی بەرکەوتووە.
تێدی شێرینگهام لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکان وەرزشییەکان ڕایگەیاند: پێم وایە کاتێک باس لەوە دەکرێت کە برۆنۆ فێرناندێز توانای کاپتنی مانچستەر یۆنایتدی نییه، بۆچوونی من ئەرێنییە. ئەم دۆخە هاوشێوەی مارتن ئۆدیگارده لە ئارسناڵ. بە ڕای من هەردوو یاریزانەکە زۆر باش بوون بۆ یانەکانیان. بەڵام ئەوان بەڕاستی توانای کاپتنیان نییە. ئەوان تایبەتمەندی کاپتنی تیپیان لە یاریگادا نییە. ئەوان لە یاریزانانی تەکنیکی و داهێنەر دەچن کە لەوانەیە بە درێژایی وەرزێکدا هەندێک جار بدرەوشێنەوە و لە کاتەکانی دیکەدا لاواز دەربکەون./.