بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گێلاس سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەرەکان، ڤیتامینەکان و کانزاکان و چەندین سوودی تەندرووستی هەیە. بە پێی زانستی پزیشکی کۆن، گێلاس یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاککردنەوەی خوێن، باشترکردنی کاری هەرس و کەمکردنەوەی تینوێتی. بەڵام ئێستا دەمانەوێت باس له کاریگەری ئەم میوه لەسەر جگەر بکەین.
گرنگترین سوودەکانی گێلاس بۆ جگەر بریتین لە:
1- بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنی جگەر
2- ڕێکخستنی شەکر و کۆلیسترۆل لەخوێن
3- لابردنی ژەهراوی و خاوێنکردنەوەی جگەر
4- خۆپاراستن و باشترکردنی جگەری چەوری ناکحولی
5- بەهێزکردنی سووڕی خوێن و گەیاندنی ئۆکسجین بۆ جگەر./.