بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەواف سەلام لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی کە سەرجەم هێزەکانی حزبوڵڵا و کاپتنێکی هێزی دەریایی ئەم وڵاتە لەخۆدەگرێت، وتی: ئێمە هەوڵەکانمان بۆ ئازادکردنی ناوچە داگیرکراوەکانی لوبنان ڕانەگرتووە.
ناوبراو وتی: متمانەمان بە پابەندبوون و دەستەبەرەکانی ڕژێمی زایۆنیستی نییە.
سەرۆک وەزیرانی لوبنان وتی: بەردەوام هەوڵ دەدەین لە ڕێگای ئەمریکا، فەرەنسا و دۆستانی دیکەوە گوشار لە سەر ڕژێمی زایۆنیستی دابنێین تا واز لە داگیرکاری و دەستدرێژییەکانی بۆ سەر خاکی لوبنان بێنێت./.