بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی ڕیال مەدرید بە فەرمی چابی ئەلۆنسۆی وەک ڕاهێنەری نوێی یانەکە بۆ سێ وەرزی داهاتوو دەستنیشان کرد. دوای چەند مانگێک لە دانوستان و گومان لە داهاتووی کارلۆ ئەنچیلۆتی، یانەکە لە کۆتاییدا پەنای بردە بەر پرۆژەیەکی نوێ و ڕاهێنەرێک کە تێکەڵەیەک لە زانیاری تەکنیکی و ئەزموونی نێودەوڵەتی.
یانەی ڕیال مەدرید لە بەیاننامەیەکی فەرمی ڕایگەیاند: یانەی ڕیال مەدرید ڕایدەگەیەنێت کە چابی ئەلۆنسۆ بۆ 3 وەرزی داهاتوو لە 1ی حوزەیرانی 2025 تا 30 حوزەیرانی 2028 دەبێتە ڕاهێنەری ئەم یانەیە. چابی ئەلۆنسۆ یەکێکە لە گەورەترین ئەفسانەکانی ڕیال مەدرید و تۆپی پێی جیهان. ئەو لە نێوان ساڵانی 2009 و 2014، 236 یاری فەرمی بۆ ئێمە ئەنجامداوە. هەروەها چابی ئەلۆنسۆ پاڵەوانی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە و لەگەڵ ئەم هەڵبژاردەیە جارێک مۆندیال لە ساڵی 2010 و دوو جار لە 2008 و 2012 بووە پاڵەوانی ئەوروپا لە 113 یاریی نیشتمانیدا./.