بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرزانە سادق وەزیری ڕێگاوبان و گەشەپێدانی شارەکانی ئێران سەردانی بەغدای کرد و لە فڕۆکەخانە لە لایەن سەید حاتەم ڕازی جێگری وەزیری گواستنەوەی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.
لەم سەردانەدا وەزیرە ئێرانییەکە بەدواداچوون بۆ چەندین بابەتی وەک پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بواری گواستنەوە، هێڵی ئاسنی شەلەمچە – بەسرە و هەروەها دابینکردنی زۆرترین ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی ئێرانیی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (ع) دەکات.
بڕیارە فەرزانە سادق لە گەڵ وەزیری گواستنەوە و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە.
وەزیری ڕێگاوبانی ئێران پێشتر لە چوارچێوەی شاندی یاوەری دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە، سەردانی عێراقی کردبوو./.