بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سعوودیە، متمانەی تەواو هەیە بەوەی سیمۆنێ ئینزاگی دەبێتە ڕاهێنەری داهاتووی یانەی هیلال. بە پێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی SSC کە یەکێکە لە بەناوبانگترین کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان لە سعوودیە، ڕاهێنەری ئێستای ئینتەر وەڵامی ئەرینی ئۆفەرێکی زۆر سەرنجڕاکێشی دایەوە کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر پێیگەیشت. هەروەها ڕێکەوتنی خۆی ڕاگەیاند بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم یانه سعوودیه./.