بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران بە ئامادەبوونی سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو.
ئیبراهیم ڕەزایی ئەندامی لێژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران سەبارەت بە کۆبوونەوەکە ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوە ڕاپۆرتێکی تایبەت بە دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتن خستووەتەڕوو.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ژێر گوشاردا دانوستان ناکات و ئەوەی کراوە تەنیا لە سەر دۆسیەی ناوەکی بووە، سیاسەتی ئێران ڕوونە و کاریگەری لە گوشار و هەڕەشەکان وەرناگرێت.
ڕەزایی لە سەر زاری عێراقچی ڕایگەیاندووە کە ئێران پێشوازی لە کردنەوەی سەنتەرێکی ناوچەیی بۆ پیتاندنی یورانیۆم دەکات، بەڵام ئەم پرۆسەیە دەبێت لە ناو خاکی خۆیدا بەردەوام بێت./.