بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوە بەناوبانگەکانی تەندرووستی گشتی لە سەرانسەری جیهاندا، لەوانە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی و سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان (CDC) لە ئەمریکا، ئێستا بە ئاشکرا ڕایانگەیاندووە کە هیچ ڕێژەیەک لە خواردنەوە کحولییەکان سەلامەت نییە.
چەندین هۆکاری زانستی بۆ وازهێنان لە خواردنەوە کحولییەکان بریتین لە:
1- بە وازهێنان لە کحول ئەدای سیستەمی بەرگری باشتر دەبێت
2- کحول تەنانەت بە بڕێکی کەم مەترسی شێرپەنجە زیاد دەکات
3- خواردنەوە کحولییەکان زیان بە تەندرووستی مێشک دەگەیەنن
4- وازهێنان لە کحول بە شێوەیەکی بەرچاو کوالیتی خەو باشتر دەکات
5- وازهێنان لە کحول دەتوانێت بەشێک لە زیانەکانی جگەر کەم بکاتەوە./.