بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ تاران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ دکتۆر مەسعود پزیشکیان(26 ی ئایاری 2025) وتی: ئێران ماڵی دووەمی ئێمەیە و ئەم سەردانە بە ساتەوەختێکی مێژوویی دادەنرێت.
ناوبراو وتی: هەوڵی ڕێکەوتنی هاوبەش لە بوارەکانی ئابوری و بازرگانی لە گەڵ ئێرانی دراوسێی خۆمان دەدەین.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتی: بە تەواوی پشتیوانی لە مافی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەبوونی وزەی ناوەکیی ئاشتیخوازانە دەکەین./.