بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم لە وتارێکیدا بە بۆنەی بیست و پێنجەمین ساڵڕۆژی جەژنی خۆڕاگری و ئازادکردنی باشوری لوبنان، وتی: خۆڕاگری بەردەوام دەبێت و هەڵبژاردەی گەل و ئیرادەیە.
ناوبراو وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت لە لوبنان بکشێتەوە و کۆتایی بە هێرشەکانی بێنێت. ئەمریکا بەرپرسیارێتی لە ئەستۆیە، لە بەر ئەوەی کە پشتیوانی لە دەستدرێژییەکان دەکات، وەک چۆن کە لە غەززە پشتیوانی لەم ڕژێمە کردووە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: خۆڕاگری لە بەرامبەر زوڵمدا بێدەنگ نابێت و خۆی بە دەستەوە نادات.
شێخ نەعیم قاسم وتی: لوبنان دەبێت بەهێز، دڵنیا و ئازاد بێت و دەبێت بۆ پابەندکردنی ڕژێمی زایۆنیستی و ڕاگرتنی هێرشەکانی، کەڵک لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی وەربگیردرێت.
ناوبراو وتی: شەڕ لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی کۆتایی نەهاتووە، لە بەر ئەوەی کە دوژمن پابەند نەبووە.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: هیچ کەس ناتوانێت خۆڕاگری لە لوبناندا بسڕێتەوە، لە بەر ئەوەی کە خۆڕاگری و لوبنان گرێدراوی یەکترن و خۆڕاگری بناغەی مانەوەی لوبنانە./.