بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی بایرلیڤەرکوزن ڕایگەیاند که تن هاگ له وەرزی داهاتووەوه دەبێته ڕاهێنەری یانەکه. ئەم ڕاهێنەرە تەمەن 55 ساڵە جێگەی چابی ئەلۆنسۆ، ڕاهێنەری سەرکەوتووی یانەی بایرلێڤەرکوزن دەگرێتەوە و تا ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ئەم یانەیە واژۆکردووە.
سیمۆن ڕۆلفس بەڕێوەبەری وەرزشی بایەرلیڤەرکوزن سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئێریک تن هاگ ڕاگەیاند: بە هەڵبژاردنی ئێریک تن هاگ، ئێمە وەبەرهێنانمان لە ڕاهێنەرێکی بە ئەزموون کردووە. شەش پاڵەوانێتییەکەی لەگەڵ ئەیاکس ئەمستردام بەڕاستی ناوازە بوون.
هەروەها تن هاگ سەبارەت بە هاوکاری لەگەڵ بایەرلیڤەرکوزن ڕایگەیاند: لیڤەرکوزن یەکێکە لە باشترین یانەکانی ئەڵمانیا و بەشێکە لە تیپە نایابەکانی تۆپی پێی ئەوروپا. ئەم یانەیە بارودۆخێکی نایابی هەیە و وتووێژەکان لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانەکە کاریگەرییەکی زۆر ئەرێنی لەسەر من هەبوو./.