بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەنیا یەک یاری ماوە تا کۆتایی وەرزی 2025-2024 لە چامپیۆنزلیگ و پێشبینی زۆر سەبارەت بە ئەگەری براوەی تۆپی زێڕینی 2025 کراوە. لەم بارەیەوە ڕیکاردۆ کاکا ئەستێرەی ڕابردووی هەڵبژاردەی بەرازیل و ڕیال مەدرید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیا وەرزشییەکان پێشبینییەکانی خۆی بۆ ئەگەری بردنەوەی تۆپی زێڕین بڵاوکردەوە و محەممەد سەلاحی بە براوەی تۆپی زێڕین زانی.
کاکا سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: ئێستا قورسە بڕیار بدەین کام یاریزان شایەنی ئەم خەڵاتە. دەبێت چاوەڕێ بکەین تا کۆتایی وەرز، لەگەڵ یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ. من محەممەد سەلاح بە پاڵێوراوی سەرەکی دەزانم و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو وەرزەی کە هەیبوو، هەلێکی زۆر باشی هەیە. پێم وایە ڤیرجیل ڤان دایک گەڕاوەتەوە ئاستی ئاسایی خۆی و شایەنی ڕێزلێنانە.
وتیشی: هەروەها کیلیان ئێمباپێ دوای بردنەوەی پێڵاوی زێڕین لە ئەوروپا و لامین یامال و ڕافینیا بە پاڵێوراوەکانم دادەنێم، چونکە بەرشەلۆنە بووە پاڵەوانی لالیگا و جامی شای ئیسپانیا و گەیشتە نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ./.