بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی بەرشەلۆنە زۆر نزیکە لە گرێبەستکردن لەگەڵ خوان گارسیا گۆڵپارێزی ناوازەی ئیسپانیۆل. بە نرخی 25 ملیۆن یۆرۆ، مەحاڵ بوو خوان گارسیا، گۆڵپارێزی ئیسپانیۆل، سەرنجی چەند یانەیەک ڕانەکێشێت.
ئەو لە چەند یانەیەکی جیاوازەوە ئۆفەری پێگەیشتبوو بەتایبەت لە پرێمەرلیگی بەریتانیا، بەڵام بە پێ راپۆرتی میدیاکانی ئیسپانیا، ئەم گۆڵپارێزە لە لالیگا دەمێنێتەوە و بەتایبەت دەچێتە یانەی بەرشەلۆنە، ئەو یانەیە کە گرێبەستی سەرەتایی لەگەڵدا کردووە. خوان گارسیا گۆڵپارێزی ئێستا و داهاتووە. ئەو ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە مانەوەی ئیسپانیۆل لە لالیگا و هەمووان بە یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئەم پاڵەوانێتییە و تەنانەت لە ئەوروپا دادەنێن./.