بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیڤاندۆڤسکی سێیەم وەرزی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بە هەمان تایبەتمەندی نایاب کۆتایی پێهێنا کە لە هەموو شتێک باشترە ئەویش تۆمارکردنی گۆڵە. ئەم هێرشبەرە پۆڵەندییە دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەرامبەر ئەتلەتیک بیلباو ئەم وەرزەی بە ئامارێکی سەرنجڕاکێش کۆتایی پێهێنا: 27 گۆڵ لە لالیگا، 11 گۆڵ لە چامپیۆنزلیگ، 3 گۆڵ لە جامی شای ئیسپانیا، 1 گۆڵ لە جامی سوپەری ئیسپانیا، کۆی 42 گۆڵ لە 52 یاریدا لە تەمەنی 36 ساڵیدا!
ئەم یاریزانە پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ هاندەرانی بەرشەلۆنە بڵاوکردەوە دوای ماوەیەکی کورت لە کۆتاییهاتنی یارییەکەی بەرامبەر ئەتلەتیک بیلباو و ڕایگەیاند: سڵاو هاندەرانی بەرشەلۆنە، چۆنن؟ دەبێت بڵێم کە من زۆر شانازی بەم تیپە دەکەم. من زۆر شانازی بەو دەستکەوتانەم دەکەم کە لەم وەرزەدا بەدەستمان هێناوە و باوەڕم وایە هەمووتان دڵخۆشن بە ئەدای تیپەکە لە یاریگادا. زۆر سوپاس بۆ پشتیوانیەکەتان. لە وەرزی داهاتوودا ئێوە دەبینمەوە./.