بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە گەڕی پێنجەمی دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا کە بە نێوەندگێڕیی عۆمان لە ڕۆما بەڕێوەچوو، وتی: عۆمان وەک ئاسانکاری بۆ دانوستانەکان، هەر هەوڵێک دەدات و تێڕوانینی خۆی لەو کاتانەی کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت دەخاتەڕوو و هاوئاهەنگی لە گەڵ هەر دوو لادا دەکات.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە ڕوونە و ڕەنگە پێویستی بە هیچ پێداگری و جەختکردنەوەیەک نەبێت، پیتاندنی یورانیۆمە و بە بەشێکی جیانەکراوی وزەی ئاشتیخوازانەی ناوەکیی ئێران دادەنرێت و پیشەسازی ناوەکیی ئێران دەبیت پارێزراو و بەردەوام بێت و لە سەر ئەمەش بچووکترین نەرمیمان نابێت و پێشنیارەکانی عۆمان هێڵە سوورەکانی ئێمە لەبەرچاو دەگرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە کات و شوێنی گەڕی نوێی دانوستانەکان دیاری نەکراوە./.