بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانەی بایرلیڤەرکوزن یەکەم پێشنیاری فەرمی لیڤەرپولی پێگەیشت بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ویرتز و دانوستانەکان رۆژی دووشەممە دەستپێدەکەنەوە بۆ کۆتاییهێنان بەو گواستنەوەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا. ویرتز کە بە یەکێک لە بەهرەمەندترین گەنجانی جیهانی تۆپی پێ دادەنرێت، دەیەوێت وەرزی داهاتوو درێسی لیڤەرپول لەبەر بکات و پێشتر پێشنیاری جیدی بۆ پەیوەندی کردن بە بایرن میونشن یان مانەوە لە لیڤەرکوزن بۆ وەرزێکی دیکە ڕەتکردووەتەوە.
ئێستا فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیتالیا ڕایگەیاند کە دانوستانەکان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵە بەردەوامە و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە ڕێکەوتنێکی کۆتایی ئەنجام بدرێت. ویرتز وەرزی ڕابردوو نازناوی باشترین یاریزانی بۆندسلیگای بردەوە و لەگەڵ بایەرلیڤەرکوزن توانی نازناوی پاڵەوانێتی بۆندسلیگا بەدەستبهێنێت./.