بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مارک بێرنال یەکێک دەبێت لە یاریزانە سەرەکییەکانی بەهێزکردنی بەرشەلۆنە لە وەرزی داهاتوودا. ئەم یاریزانە کە لە مانگی ئەیلولی ڕابردوودا تووشی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆی چەپی بوو و ئێستا لە قۆناغی چاکبوونەوەدایە. چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای وەرزی نوێدا بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان بۆ ئەوەی بتوانێت بە فەرمی وەک ئەندامێکی تەواوی تیپەکە دەست بە کارەکەی بکات.
هانسی فلیک ڕاهێنەری بەرشەلۆنە زۆر دڵخۆشە بە ئەگەری ئامادەبوونی بێرنال لە سەرەتای وەرزی داهاتوودا. ئەم یاریزانە گەنجە یەکێک بوو لە دۆزینەوە گەورەکانی تیپەکە لە وەرزی ڕابردوودا و بە ئاستە نایابەکەی وەک یاریزانی هێڵی ناوەڕاست و بەرگری پێگەیەکی هەمیشەیی لەم ڕۆڵە گرنگەدا بەدەستهێنا. لە سێ یاری پێش وەرزدا 244 خولەک یاری کرد و ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کرد./.