بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غوڵامڕەزا قاسمیان مامۆستایەکی ئایینی شیعەیە کە بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ سەردانی سعوودیەی کردووە، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستگیر کراوە.
ئەو مامۆستا ئایینییە پەیامێکی ڕەخنەی لە سەر ڕەوشی ئێستای سعوودیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە. لەو پەیامەدا هاتووە کە ” ئەوانەی کە دەیانەوێت سەردانی ئەنتالیای تورکیا بکەن، پێویست ناکات و با سەردانی مەککە و مەدینە بکەن، قورمارخانە و شوێنی لەشفرۆشی و کۆنسێرتەکان هەمووی دانراون و بۆ سەرەتای دەسەڵاتدارێتی بەنی ئومەیە دەگەڕێتەوە “.
هێشتا لە سەر چارەنووسی ناوبراو زانیارییەک بڵاونەبووەتەوە.
پێشتر خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعوودیە سەردانی ئێرانی کرد و لە گەڵ سەرۆک کۆمار و ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆبووە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو کۆبوونەوەدا ڕایانگەیاند کە پتەوکردنی پەیوەندییەکان سوودی بۆ ئێران و سعوودیە دەبێت./.