بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زۆربەی ڤیتامینەکان و تەواوکەرە خۆراکییەکان لە بازاڕدا بە شێوەی شەربەت یان حەب بەردەستن و هەریەکەیان ڕێنمایی تایبەتی خۆی هەیە بۆ بەکارهێنان. بۆیە پێویستە باشترین کات بۆ وەرگرتنی ڤیتامینەکان بزانیت بۆ هەڵمژینی باشتر لەلایەن خانەکانی جەستەت.
کاتی گونجاو بۆ هەڵمژینی هەر ڤیتامینێک:
1- بەیانی:
هەموو ڤیتامینەکانی B ڕۆڵیان هەیە لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی وزە لە لەشدا. بۆیە ئەم ڤیتامینانە کاریگەری وزەبەخشیان هەیە و باشترە بەیانیان بخۆرێت.
2- پاش نیوەڕۆ:
ڤیتامین E دژە ئۆکسنەرێکی بەهێزە و سوودی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی خەویان هەیە. لەبەر ئەوەی ڤیتامین E کاریگەری پارێزگاری هەیە، باشترە ئێوارە یان شەو بیخۆرێت.
3- لەگەڵ خواردنی خوراک:
هەندێک ڤیتامین، بەتایبەتی ڤیتامینەکانی E، D، A و K پێویستە بۆ زۆرترین هەڵمژینی جەستە لەگەڵ خوراکدا بخورێن. هەروەها باشترە کالسیۆم و مەگنیسیۆم لەگەڵ ژەمەکاندا بخۆرێت چونکە ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ بخورێت لەوانەیە گەدەت ئازار بدات.
4- بێ خۆراک:
ڤیتامین B و C دەبێت بە گەدەی بەتاڵ بخورێن چونکە باشتر لە جەستەدا هەڵدەمژرێن. هەروەها خواردنی ئەم ڤیتامینانە پێش ژەمی بەیانی زۆر سوودبەخشە./.