بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید سەدروڵڵا ڕەجایی نەسەب ڕایگەیاندووە کە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە دوو کەس لە سەر ڕێگای ڕۆیشتنی دادوەر ئێحسان باقری سەرۆکی لقی 102 ی دادگای تاوانەکانی شیراز، هێرشیان کردووەتە سەر و بەو هۆیەوە شەهید کراوە.
بەڕێوەبەری گشتی دەزگای دادی پارێزگای فارس ڕایگەیاندووە کە تیرۆرەکە لە کاتی ڕۆیشتنی دادوەر باقری بۆ شوێنی ئیشکردنەکەی بووە و بە چەکی سارد (چەقۆ) ئەنجام دراوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لەم تیرۆرە دەستیپێکردووە./.