بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەڵبژاردنەکانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە 27 ی ئایاری 2025 بەڕێوەچوو و محەممەد باقر قاڵیباف بۆ ساڵێکی دیکە لە پۆستەکەیدا مایەوە.
قاڵیباف بە دەنگی 219 ئەندام پەرلەمان لە کۆی 272 دەنگ وەک سەرۆکی خولی دوانزەیەمی پەرلەمانی ئێران مایەوە.
تەنیا ڕکابەرەکەی قاڵیباف بە ناوی ئەحمەد ڕاستینە نوێنەری شاری کورد لە پەرلەمانی ئێران 38 دەنگی بە دەست هێنا./.