بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سوڵتان هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان لە شاری مەسقەت (سێ شەممە 27 ی ئایاری 2025)، جەختی لە سەر ئامادەیی تاران بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە گەڵ ئەم وڵاتە لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە و وتی: هەر وڵاتێک خاوەن توانا و تایبەتمەندییەکە کە دەتوانین لە پێناو پێشکەوتن و ئاسوودەیی خەڵک کەڵک لەو توانایە وەربگرین، لە وەها هەلومەرجێکدا هیچ هێزێکی بیانی توانای ئەوەی نییە بە سەر موسڵماناندا زاڵ ببێت.
ناوبراو ستایشی هەڵوێستی ڕاشکاوانەی عۆمانی بۆ پشتیوانی لە گەلی فەڵەستین کرد و بە ئاماژە بە ئامادەیی ئێران بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە گەڵ عۆمان لە بوارەکانی دارایی، زانستی، فێرکاری، پزیشکی و …. وتی: لە بواری پزیشکیدا دەتوانین پەیوەندییەکی داهێنەرانەمان لە گەڵ عۆمان هەبێت، هەروەها پێویستە بازرگانان و چالاکوانانی بواری پیشەسازیی هەر دوو وڵات، بۆ جیلەکانی داهاتوو پلانی پێویست و درێژخایەنیان هەبێت.
دکتۆر مەسعود پزیشکیان وتی: متمانەی تەواومان بە عۆمان هەیە و ئەم متمانەیە، بەرپرسیارێتی هەر دوو لا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان قورستر دەکات./.