بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەکان دەریدەخەن کە کەم خەوی کاریگەری نەرێنی خێرای لەسەر هۆرمۆنەکان، توانای وەرزشی و کاری مێشک هەیە. هەروەها دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش و زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی لە منداڵان و بەساڵاچووان. خەوێکی باش یارمەتیت دەدات کەمتر بخۆیت، وەرزشی باشتر بکەیت، تەندرووستتر بیت و چێژ لە ژیانت وەربگریت.
ڕێگاکانی خەوتنی خێرا لە شەودا بریتین لە:
1- وەرزش بکە لە ڕۆژدا
2- گوێ لە مۆسیقای ئارام بگرە
3- پێش خەوتن کتێبێک بخوێنەرەوە
4- خواردنی قاوە و کافاین کەم بکەرەوە
5- پلەی گەرمی ژوورەکەت کەم بکەرەوە./.