بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامە هاوبەشەکەی ئێران و عۆماندا جەخت لە سەر پەیوەندی مێژوویی و بەهێزی دوو گەلی برادەر، هاوکاری دووقۆڵی بەردەوام، ڕێزی بەرامبەر لە نێوان سەرکردەکانی هەر دوو وڵات و گەشەی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا کراوەتەوە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئێران و عۆمان بڕیاری کردنەوەی ئاسۆی نوێیان بە ڕووی هاوبەشی ئابوری، پشتیوانی لە کەرتی تایبەت بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و وەبەرهێنان، بەردەوامی هاوئاهەنگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییان لە دژی گەلی فەڵەستین داوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ستایشی ڕۆڵی بنیاتنەرانەی سوڵتانی عۆمانی کردووە لە دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆی نێوان تاران و واشنتن و سوڵتانی عۆمانیش هیوای خواستووە کە دانوستانەکان بگاتە ڕێکەوتنێک کە ئامانجی هاوبەشی پتەوکردنی ئاشتی و ئارامی ناوچەیی و نێودەوڵەتی مسۆگەر بکات./.