بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆبوونەوەی نێوان عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان و قاسم ئەعرەجی پرسی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان تاران و بەغدا تاوتوێ کرا.
بەرپرسانی ئێران و عێراق بە مەبەستی بەشداری لە سێزدەیەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بەرپرسانی باڵای ئەمنی سەردانی مۆسکۆیان کردووە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەر یەک لە ئەحمەدیان و ئەعرەجی جەختیان لە سەر جێبەجێکردنی تەواوی بڕگەکانی ڕیکەوتنی هاوبەشی ئەمنی ئێران و عێراق کردەوە.
هەر دوو لا ڕێکەوتنەکەیان لە پێناو پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و باشترکردنی دۆخی ئەمنیی ناوچە سنورییەکان بە گرنگ ناو برد./.