بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پدرام مەدەنی ناوی ئەو سیخوڕەی سەر بە دەزگای مۆسادە کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئێران لەسێدارەدرا.
ناوبراو ساڵی 1399 ی کۆچی هەتاوی (2020) دەستگیر کرا و ئاشکرا بوو کە سەر بە دەزگای مۆسادە و لە سەردانەکانی بۆ دەرەوەی وڵات بە تایبەت لە وڵاتی ئەڵمانیا لە گەڵ ئەفسەرانی هەواڵگریی ڕژێمی زایۆنیستیدا کۆبووەتەوە.
مەدەنی هەوڵیداوە زانیاری نهێنی سەبارەت بە شوێنە هەستیارەکانی ئێران بۆ ئەفسەری ڕاستەوخۆی خۆی بگوازێتەوە.
لە پێداوچوونەوەی دەزگای ئەمنییەکاندا بە سەر ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی پدرام مەدەنی، ئاشکرا بووە کە ئاڵوگۆڕی پەیام لە نێوان ئەو و ئەفسەری بەرامبەر لە دەزگای هەواڵگریی ڕژێمی زایۆنیستی هەبووە.
ناوبراو هەروەها سەردانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینی کردبوو./.