بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی لە میانەی ڕێوڕەسمێکدا لە شاری هەمەدان وتی: ئێران گەلێکی گەورەی هەیە، ئەو گەلەی کە لە قۆناغە سەختەکاندا بە باشترین شێواز هەڵسووکەوتی کردووە، ئاگادارە و دەزانێت چۆن بەرگری لە نیشتمان و بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات.
ناوبراو هۆشداریی دایە ئەمریکا و وتی: بەرپرسانی ئەمریکی دەبێت بزانن کە ئێمە بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەین و لە ئەگەری هەر هەڵەیەکی ئەوان، وەڵامێک وەردەگرن کە سەرجەم ڕابردووی خۆیان لەبیربکەن./.