بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان ئەمڕۆ چوارشەممە لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ عۆمان، لە چاوپێکەوتنی ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەم وڵاتە، وتی: ئەگەر سزاکانی سەر ئێران هەڵبگیرێن یان بمێننەوە، ئێمە پشت بە خودای گەورە، گۆڕانکاری دەخوڵقێنین و ئەم گۆڕانکارییەش بە هاوکاری خەڵک دەکرێت. ئەگەر ئێمە وڵاتانی ئیسلامی دەست لە دەستی یەکتردابین و هاوکێشەکان و پەیوەندییەکانی خۆمان پەرەپێبدەین و بازاڕ و خەڵکی خۆمان لە بازرگانی، وەبەرهێنان، ئابوری و پیشەسازی پێکەوە ببەستنەوە، پێویستمان بە هیچ کەسێک نابێت.
ناوبراو وتی: دێنە ناوچەکەی ئێمە و نەوت و غاز و ئیمکانیاتی ئێمە دەبەن و لە جێی ئەوەش چەک و بۆمب و مووشەکمان پێدەدەن، ئێمە لەیەکتر دەترسێنن و بە دوژمنایەتی و پیلانگێڕیی دوژمنان دەبینە مەترسی بۆ یەکتر.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: وڵاتانی ئیسلامی دەبێت لە ئاشتی و ئاسایشدا پێکەوە بژین و بە تێگەیشتن لەم بابەتە گرنگە دەتوانین گۆڕانکاری بکەین، ئێمە هەڕەشە نین، بەڵکوو دەرفەتین بۆ یەکتر و دەبێت دەست لە ناو دەستی یەکتر بین و لەم دەرفەتە کەڵک وەربگرین و کۆتایی بەم بارودۆخە بێنین./.