بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە 28 ی ئایاری 2025 لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ عۆمان لە گەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانانی ئابوریی ئەم وڵاتە کۆبووە و وتی: لە کۆبوونەوەم لە گەڵ برام هەیسەم بن تارق (سوڵتانی عۆمان) ڕێکەوتنی زۆر باش سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کراوە و دەبێت لە یەکەم هەنگاودا بە بەستنەوەی هەر دوو وڵات لە ڕێگای بەندەرەکان و هێڵی ئاسمانییەوە، پەرە بە پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان و هەروەها هاوکارییەکان لە بواری پیشەسازیدا بدەین.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر پێگەی ئێران لە پێکەوەبەستنەوەی بازاڕە ناوچەییەکاندا کردەوە و وتی: ئێمە دەتوانین بە هاوبەشی، پەیوەندییەکی ستراتیژی لە گەڵ ئەفریقا، ڕووسیا، ئاسیای ناوەڕاست، ئەفغانستان، پاکستان، تورکیا و ئەورووپا بونیات بنێین و لە دەرفەتە جیۆپۆلیتیکییەکانی هەر دوو وڵات بۆ پەرەپێدانی بازرگانیی نێودەوڵەتی کەڵک وەربگرین.
پزیشکیان بە ئاماژە بە وتووێژەکانی لە گەڵ سوڵتانی عۆمان، وتی: ئەمڕۆ ئەوەی زیاتر گرنگی هەیە، دابینکردنی ژێرخانی پێویست بۆ پێکەوەبەستنەوەی ڕێگاکانی وشکانی، دەریایی و ئاسمانیی هەر دوو وڵاتە، لە بەر ئەوەی کە تەنیا لە وەها هەلومەرجێکدا دەتوانین هاوکارییە بازرگانی، زانستی، پیشەسازی و ئابورییەکان زیاتر بکەین./.