بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئینتەر دەبێت شەوی شەممە ڕووبەڕووی پاریس سانجێرمان ببێتەوە لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ. یاریزانانی ئینزاگی کە دوو ساڵ لەمەوبەر لە یاری کۆتاییدا ئامادە بوون بەڵام نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن، هیوادارن شەوی شەممە بە توانایی هێرشبەرانی وەک مارکۆس تۆرام بەسەر تیپە بەهێزەکەی لویس ئەنریکی زاڵ بن و نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنن.
مارکۆس تۆرام هێرشبەری ئینتەر لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی فەڕەنسا ڕایگەیاند: سەیرکە، ئەوە ڕاستە بردنەوە لە بەرشەلۆنە متمانەمانی زۆر بەهێز کردووە، بەڵام ئێمە خۆمان بە نەبەزێنراو نازانین. دوو یاری سەرسوڕهێنەر و ناوازەمان بەرامبەر بەرشەلۆنە ئەنجامدا کە هەموو جیهان سەیریان کرد. بێگومان لەم بارودۆخەدا هەستێکی زۆر باشمان هەیە، بەڵام من گوتم هەست ناکەین چیتر هیچ تیپێک بتوانێت ئێمە بباتەوە. ئامانجمان ئەوەیە وەک یاری بەرامبەر بەرشەلۆنە یاری بکەین و لە تیپی بەرامبەر ببەینەوە./