بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی ئەکسیۆس ڕایگەیاندووە کە محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە، محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات و تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر لە میانەی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕیاز داوایان لە ناوبراو کردووە ڕێگری لە هێرشی سەر ئێران بکات و دیپلۆماسی بەکار بێنێت.
سەرکردەی ئەو سێ وڵاتە عەرەبییە داوایان لە دۆناڵد ترەمپ کردووە بۆ
چارەسەرکردنی دۆسیەی ناوەکیی ئێران دیپلۆماسی بەکار بێنێت.
پێگە ئەمریکییە پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ترەمپ لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، لە سەر ئەگەری هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوەکییەکانی ئێران بە توندی هۆشداری داوە./.