بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غوڵامڕەزا قاسمیان پێشتر بە هۆی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا ڕەخنەی لە دەسەڵاتدارانی سعوودیە گرتبوو، دەستگیر کرابوو. ناوبراو پاش کۆبوونەوەی سەرۆکی ڕێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران لە گەڵ وەزیری ناوخۆی سعوودیە ئازاد کرا.
سعوودیە ڕێگای بە قاسمیان نەداوە ڕێوڕەسمی حەج بەجێبێنێت و بەو هۆیەوە گەڕاوەتەوە ئێران.
پێشتر سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندبوو کە تاران هەر لێدوان و کردەوەیەک کە زیان بە یەکڕیزی موسڵمانان بگەێنێت، ئیدانە دەکات./.