بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایانگەیاندووە کە سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هەفتەی داهاتوو سەردانی وڵاتانی میسر و لوبنان دەکات.
بڕیارە عێراقچی ڕۆژی دووشەممە سەردانی قاهیرە بکات و سێ شەممەش بگاتە بەیروت.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئامانجی تاوتوێکردنی ڕێگاکانی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی تاران و قاهیرە و هەروەها چەند دۆسیەیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتی سەردانی میسر دەکات./.