بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە وتوویژی تەلەفوونیی نێوان مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، هەر دوو لا جەختیان لە سەر پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە.
قاڵیباف بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جەختی لە سەر پێویستی پشتیوانی وڵاتانی ئیسلامی لە گەلی فەڵەستین و ئیدانەکردنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
هەروەها مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیش جەختی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و تاران لە سەرجەم ئاستەکان، بە تایبەت لە ئاستی پەرلەمانیدا کردەوە./.