بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئانخێل دی ماریا کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بە فەرمی ماڵئاوایی لە بەنفیکا کرد، ئەمڕۆ گەیشتە ئەرجەنتین. ڕۆژنامەی مارکا ئەمڕۆ لە هەواڵێکی تایبەت لە ئەرجەنتینەوە بڵاویکردەوە کە دی ماریا ڕازیبوونی خۆی بۆ پەیوەندی کردن بە یانەی رۆزاریۆ سێنترال دووپاتکردووەتەوە و لەمەودوا دەبێت بە یاریزانی ئەم تیپە دابنرێت.
رۆزاریۆ سێنترال ئەو یانەیە کە دی ماریا ژیانی تۆپی پێی تێدا دەستپێکرد. لە ساڵی 2007، دی ماریا لە یانەی رۆزاریۆ سێنترال ماڵئاوایی کرد و بەرەو ئەوروپا ڕۆیشت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە بەنفیکاوە بکات. دی ماریا دوای چەندین ساڵ لێهاتوویی لە تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا گەورەترین شانازی لە ژیانی تۆپی پێی خۆی لە ساڵی 2002 لەگەڵ لیۆنێل مێسی بەدەستهێنا و بوو بە پاڵەوانی مۆندیال. سێ ساڵ دواتر بڕیاریدا ماڵئاوایی لە ئەوروپا بکات و بگەڕێتەوە بۆ ماڵی یەکەمی کە رۆزاریۆ سێنترال بوو./.