بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەریم بنزیما هێرشبەر و کاپتنی یانەی ئیتیحاد لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا پێش ڕووبەڕووبونەوەی بەرامبەر یانەی قادسیە لە یاری کۆتایی خولی سعوودیە، ئاماژەی بەم یارییە گرنگە کرد و دووپاتیکردەوە کە یانەکەی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ بردنەوەی ئەم یارییە.
بنزیما ڕایگەیاند: ئێمە ڕووبەڕووی تیپێکی بەهێز دەبینەوە. یاری کۆتایی جیاوازە لە یارییەکانی دیکە. پێویستە ئەم یارییە ببەینەوە، نەک تەنیا باش یاری بکەین. لەم وەرزەدا ئاستێکی باشمان هەبوو و سەرکەوتین بەسەر هەموو ڕکابەرەکاندا. ئەمە یاری کۆتاییە و هیچ شوێنێک بۆ چارەسەری لاواز تێدا نییە. دەبێت بە تەواوی توانایەوه بچینه نێو یاریگا. سبەینێ شەو، جددە شەوێکی ئەفسانەیی بەخۆوە دەبینێت./.